AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣٠ ٠٩:٤٩

ئیبراهیم شێخۆ بۆ مانگی سووری قەتەر:

گەر ئامانجتان یارمەتی گەیاندنە، بۆچی دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕن؟

گەر ئامانجتان یارمەتی گەیاندنە، بۆچی دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕن؟

ئیبراهیم شێخۆ ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عفرین-سووریا بە ئاماژە بە کردنەوەی کەمپ لە عەفرین لەلایەن ماگی سووری قەتەرەوە، ڕایگەیاند کە ئەگەر دەتوانێت یارمەتی بدەن، بۆچی دیمۆگرافیای ناوچەکە دەگۆڕن؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم شێخۆ ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا بە وتنی ئەوەی کە مانگی سووری قەتەر زیاتر لە 40 کەمپی لە عەفرین و 13 کەمپی لە باکووری سووریا چێ کردووە و بنەماڵەی میلیشیا بیانییەکانی تێدا نیشطەجێ کردووە، ڕایگەیاند کە گەر ئامانجتان یارمەتی گەیاندنە، بۆچی دیمۆگرافیای ناوچەکە خەریکە دەگۆڕدرێت؟

ناوبراو ڕایگەیاند: حکومەتی تورکیا بە پاڵپشتی ڕێکخراوە قەتەری و ئەخوانییەکان خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە سووریایە.

شێخۆ وتیشی کە لە عەفرین زیاتر لە 7 هەزار خانوو و 10 هەزار دووکانی هاووڵاتیان لە لایەن بنەماڵەی میلیشیاکانەوە داگیر کراوە.

News ID 50620

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha